الملخص:نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شدار له كۆبونه‌وه‌ی ئۆپێك پڵه‌س كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چو ئاشكرایان كرد، هاوپه‌یمانییه‌كه له ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2024دا تاوتوێی ڕێككه‌وتنێكی كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی زیاده ده‌كات به بڕی زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا.

نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شدار له كۆبونه‌وه‌ی ئۆپێك پڵه‌س كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چو ئاشكرایان كرد، هاوپه‌یمانییه‌كه له ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2024دا تاوتوێی ڕێككه‌وتنێكی كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی زیاده ده‌كات به بڕی زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا پێشبینی له بازاڕه‌كانی نه‌وتدا كرا، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچونی وه‌زاری هاوپه‌یمانی نه‌وت (ئۆپێك+) چییه كه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ دواخرا، ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چو، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ی 15%ی نرخهكههی له‌ده‌ستداوه.
رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی نه‌وت له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی 2024 كراوه
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هاوپه‌یمانی ئۆپێك +، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی نه‌وت له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی 2024 كراوه به‌بڕی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا، به‌جۆرێك روسیا و سعودیه هه‌ریه‌كه‌یان خۆبه‌خشانه بڕی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به ڕێژه‌ی 1.4% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی
له‌گه‌ڵ هه‌واڵی ڕێككه‌وتنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به ڕێژه‌ی 1.4% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 84.26 دۆلار.
به وته‌ی شرۆڤه‌كارانی نه‌وت، ڕه‌نگه چه‌ند هۆكارێك به‌شداربن له بڕیاردان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان سه‌ره‌ڕای گه‌شبینی به گه‌شه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت و له‌نێو ئه‌و هۆكارانهشدا هه‌یه، خواست له‌سه‌ر نه‌وت له چینه‌وه نه‌گه‌یشتوه‌ته ئاستی پێویست، زستانی ئه‌وروپاش وه‌كو جاران توند نییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ترسی پاشه‌كشه‌ی ئابوری له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا له ساڵی 2024 و نادڵنیایی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه له ئابوری جیهانی.
