الملخص:بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) رایگه‌یاند، له ئه‌مشه‌وه‌وه خزمه‌تگوزاری پێدانی دۆلار به گه‌شتیاران ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌ر گه‌شتیارێك ده‌توانێت سێ هه‌زار دۆلار به 132 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك وه‌ربگرێت.

بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) رایگه‌یاند، له ئه‌مشه‌وه‌وه خزمه‌تگوزاری پێدانی دۆلار به گه‌شتیاران ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌ر گه‌شتیارێك ده‌توانێت سێ هه‌زار دۆلار به 132 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك وه‌ربگرێت.
بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی لهوهكردوه، “بانکەکەمان بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە ڕێگەی حجزکردنی ئەلیکترۆنیەوە، چالاککردنی ئەم خزمەتگوزارییە له کاتژمێر 10:00ی ئهمشەوهوه ده‌ستپێده‌كات و هه‌ر 100 دۆلارێك به 132 هه‌زار دینار ده‌درێته گه‌شتیاران”.
مامەڵە لەگەڵ هیچ لایەنێک نەکەن کە خۆیان بە بانكی عێراقی بۆ بازرگانی دەناسێنن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ئاگادارتان دەکەینەوە کە مامەڵە لەگەڵ هیچ لایەنێک نەکەن کە خۆیان بە بانكی عێراقی بۆ بازرگانی دەناسێنن و بانگەشەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری حجزکردنی ئەلیکترۆنی ده‌کەن بە مەبەستی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە ڕێگەی ئۆفیس، کۆمپانیا، یان پەیجەکانی سایتەکانی سۆشیال میدیا” به‌ڵكو کڕیاران دەدتوانن ئەو بڕە دۆلارەی کە پێویستیانە لە پەنجەرەی ئاڵوگۆڕی دراوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا وەربگرن و دەتوانن دوای تەواوکردنی کاروبار و رێکارە فەرمییەکانی گەشتەکانیان ئەو بڕە پارەیەی پێویستیانە بە دۆلار وەربگرن.
هەر داواکارییەکی حجزکردن بۆ بەدەستهێنانی دۆلار به گەشتیاران لە رێگەی کۆمپانیاکان رەتدەکرێتەوە
بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ده‌ڵێت، “هەر داواکارییەکی حجزکردن بۆ بەدەستهێنانی دۆلار به گەشتیاران کە حجزکردنی لە ڕێگەی ئەو ئۆفیسانە و کۆمپانیایانه‌ی کە بانگەشەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری حجزکردن دەکەن رەتدەکرێتەوە”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، پێویستییەکان بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی ئەو برە پارەیە بریتین لە پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی، کارتی نیشتەجێبون، بلیتی گەشتکردن و هەروەها پێویستە کریار بۆ ماوەی مانگێک هیچ برە دۆلارێک لە هیچ بازاڕێکی دیکەی دۆلار نەکڕێتەوە.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 157 هه‌زار و 800 دینار، تمه‌نی ئێرانیش به‌رامبه‌ر به‌دۆلار به‌رزبۆوه، 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 35 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=157,800
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,035,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,800=100$
نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار
170,250=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
194,250=£100
نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=123$
