الملخص:به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك به‌رزبوه‌وه و 100 دۆلار گه‌یشته 158 هه‌زار و 250 دینار، تمه‌نی ئێرانیش كه‌مێك دابه‌زی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 50 هه‌زار تمه‌ن.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك به‌رزبوه‌وه و 100 دۆلار گه‌یشته 158 هه‌زار و 250 دینار، تمه‌نی ئێرانیش كه‌مێك دابه‌زی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 50 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
158,250
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,050,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
171,750=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
194,500=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=123$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,800=100$

ماڵپەڕی “یەکەی توێژینەوەکانی وزە” بڵاویکردەوە، بە پێی نوێترین ئامارەکان، لە ماوەی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵ، رێژەی هەناردەی نەوتی پێنج وڵاتی عەرەبی بە رێژەی 9٪ کەمیکردەوە و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.
ئەو پێنج وڵاتە رۆژانە 12 ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکەن
لە ماوەی مانگی (کانونی دوەم/1) بۆ کۆتایی مانگی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵ، رێژەی ناوەندی هەناردەی نەوتی خاوت وڵاتانی سعودیە، عێراق، کوەیت، بەحرەین و میسر بۆ 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمیکردوە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردو رێژەی هەناردەی نەوتی رۆژانەی ئەو وڵاتانە 13.13 ملیۆن بەرمیل بوە.
کەمبونەوەی هەناردەی نەوتی میسر بەرچاو نییە
ئاماری هەناردەی نەوتی وڵاتانی عەرەبی لەلایەن رێکخراوی جودییەوە ئەنجامدراوە و هەر بەپێی داتاکانی ئەو رێکخراوە، کەمبونەوەی هەناردەی نەوت لە وڵاتانی سعودیە، کوەیت، جەزائیر، بەحرەین بەدی دەکرێت، بەڵام رێژەی کەمبونەوەی هەناردەی نەوتی میسر هێندە بەرچاو نییە.
میسر ئەندامی رێکخراوی “ئۆپیک” نییە
ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی میسر تاکە وڵاتە لە نێو ئەو دەوڵەتانی دیکە، کە لە رێکراوی وڵاتانی سەرچاوەی نەوت “ئۆپیک” نەبێت، چونکە ئەندامانی رێکخراوەکە لە مانگی (تشرینی دوەم/11)ی ساڵی رابردوەوە هەناردەی نەوتی بە رێژەی دو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمکردوەتەوە.
