الملخص:به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك به‌رزبوه‌وه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 159 هه‌زار دینار و به‌رده‌وامیش گۆڕانكاری روده‌دات، به‌های تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیر بوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن تمه‌ن.

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك به‌رزبوه‌وه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 159 هه‌زار دینار و به‌رده‌وامیش گۆڕانكاری روده‌دات، به‌های تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیر بوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن تمه‌ن.
نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
159,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
168,750=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
192,250=£100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,250,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=106$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=121$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
28.69=100$

نرخی زێڕ لە ئه‌مڕۆدا بەردەوام بو لە بەرزبونەوە و لە ڕێڕەوی خۆیدا بو بۆ تۆمارکردنی یەکەمین قازانجی هەفتانەی خۆی لە ماوەی سێ هەفتەدا، ئەوەش لەکاتێکدایە گرەوەکانی وەبەرهێنەران زیادیکردوە کە بانکی فیدڕاڵی (بانکی ناوەندی ئەمریکا) گەیشتوەتە کۆتایی خولی توندکردنەوەی دراوی خۆی، ئەوەش فشارێکی زۆری خستوه‌تە سەر دۆلار و داهاتی بۆندەکان.
ئاڵتون ئه‌مڕۆ هه‌ینی بە ڕێژەی 0.2% بەرزبوەوە و هەر ئۆنسەیەک گه‌یشته 1984 دۆلار، دوای ئەوەی لە پێشتر بەرزترین ئاستی لە دوای 6ی ئەم مانگەوە تۆمارکردبو، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە 1987 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەو کانزا بەنرخە تائێستا لەم هەفتەیەدا بەڕێژەی 2.5% بەرزبونەوەی تۆمارکردوە
ئەو کانزا بەنرخە تائێستا لەم هەفتەیەدا بەڕێژەی 2.5% بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.
پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر لە ئەمریکا لە مانگی رابردودا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتوە
داتا بڵاوکراوەکانی ئەم دواییە دەریانخستوە، کە پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر لە ئەمریکا لە مانگی (تشرینی یەکەم/10)دا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتوە و ڕێژەی ناوەکیش بە ڕێژەی 0.2% بەرزبوەتەوە، کە کەمترە لەوەی پێشبینی دەکرا، لەکاتێکدا نرخی بەرهەمهێنەران گەورەترین دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا.
کەمی ڕێژەی سود تێچوی دەرفەتی خاوەندارێتی زێڕ کەمدەکاتەوە
کەمی ڕێژەی سود تێچوی دەرفەتی خاوەندارێتی زێڕ کەمدەکاتەوە، کە داهات بەدەست ناهێنێت و وەکو پاراستنێک لە هەڵاوسان بەکاردەهێنرێت.
نرخی دۆلار هەفتانە بەرەو دابەزین دەڕوات، بەوەش زێڕ بۆ ئەو کڕیارانەی کە دراوی دیکەیان لەبەردەستدایە کەمتر گران دەبێت.
